بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بڕیارە سبەی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەکات..
فوئاد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سبه‌ی چوار شه‌ممه به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای عێراق سه‌ردانی تاران ده‌كات و گفتگۆی چه‌ند پرسێكی سیاسی و ئاسایش و بازرگانی نێوانیان ده‌كه‌ن.
باسیله‌وه‌شكردوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری دره‌وه‌ی ئێران یه‌كه‌م كۆبونه‌وه ئه‌نجامدەده‌ن و پرسه هاوبه‌شكانی نێوان تاوتوێده‌كه‌ن.
روونیشكرده‌وه بریاره له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران كۆببێته‌وه و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
له مانگی (ئه‌یلولی/9)ساڵی 2020 فوئاد حسین به‌یاوه‌ری شاندێكی عێراق سه‌ردانی ئێرانی كرد و په‌یامێكی زارەکی راده‌ست به حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران كرد.
هاوکات 29-ی (كانونی دوه‌می/1) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجامدا و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا تاوتوێى رێكکه‌وتنى ستراتیجى نێوان ئه‌مریكا و عێراق كراوه و جه‌ختیشیان له به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی له‌باره‌ی ئه‌و رێکكه‌وتنەوە كرده‌وه.
بۆچوونی ئێوە