AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ١٣ ١٧:٢٦

ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار ئەمساڵ بەڕێوە ناچێت

ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار ئەمساڵ بەڕێوە ناچێت

فەرمانداری سەوڵاوا لە بەڕێوە نەچوونی ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامان بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، یووسف باشی وتی: بە مەبەستی بەرگری لە زۆرتر بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە بەرچاو گرتنی تەندروستی خەڵکی هەورامان، ئەمساڵ ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار بەڕێوە ناچێت.

ئەو وتیشی: ئەم ئاهەنگە هەموو ساڵێک لە 15 بەفرانبار بەڕێوە دەچوو بەڵام ئەمساڵ لە دانیشتنی بنکەی بەڕێوەبەرایەتی کۆرۆنا پەسند کرا کە بەڕێوە نەچێت. خەڵکی هەورامانیش نایانەوێ لەم دۆخەدا ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوە بچێت و گەشتیاران لەوێ کۆ ببنەوە هەر بۆیە لە کەشی مەجازیدا ئەم هەواڵەیان ڕاگەیاندووە.

باشی ڕایگەیاند: بە بەخشداری هەورامانیش ڕامانگەیاندووە کە لەم بارەوە خەڵک ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی کێشەیەک ساز نەبێت و گەر گەشتیاران کۆ ببنەوە، چاودێران لەوێ دەبن و ئیزنی کۆبوونەوە نادەن.

News ID 35839

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha