AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ١٣ ٠٨:٢٨

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی:

هەڵبژاردنەکان چارەنووس سازە/ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیی عێراق

هەڵبژاردنەکان چارەنووس سازە/ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیی عێراق

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەگەڵ هنیس پلاس خارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر وڵایەتی لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لەسەر زەروورەتی دەستێوەرنەدانی بیانییەکان و وڵاتانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وتی: خەڵک و دەوڵەتی عێراق لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان هەیە چونکوو خەڵکی ئەو وڵاتە خاوەن فەرهەنگی قووڵن و پێوەندی ئێمە لەگەڵ عێراق زۆر بەربڵاو، قووڵ و برایانەیە.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر ڕۆڵ و پێگەی گرینگی مەرجەعیەت لە عێراق و زیادی کرد: ئەو هەڵبژاردنە بۆ عێراق زۆر چارەنووس ساز دەبێت و بە پشتی خودا دەوڵەت و نەتەوەی عێراق داهاتوویەکی ڕوونیان دەبێت.

وڵایەتی درێژەی دا: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی هەرجۆرە یارمەتی و هاوکاریی وڵاتی دۆست و برادەر، عێراقە. هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش لە پاڵ دەولەت و نەتەوەی عێراق بووین.

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتی جەختی کرد: بێ گومان هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنێکی باش دەبێت و خەڵکی عێراق دەتوانن بە پێی بەستێنێک کە هەیانە و ڕۆڵی گرینگی مەرجەعیەت بە سەر کێشەکانیان زاڵ بن و بە داهاتووی گەشبینین و پێوەندی ئێران و عێراقیش زیاتر لە ڕابردوو گەشە دەکات.

پلاس خارتیش لە ئەو دیدارەدا لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی و یەکێتی عێراق و بەڕێوە چوونی هەلباژردنی ئازاد لە ئەو وڵاتە جەختی کرد و وتی: دۆخی عێراق لەچاو رابردوو باشتر بووە و ئەو وڵاتە بەستێن و توانای باشی لە باری ئابووری، فگەرهەنگی و مێژوویی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە و ئەبێ هەموو تواناکانی بەکار بهێنێت.

News Code 35829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha