ڕوونوێنی لە 5700 گەڵاڵەی ڕەخساندنی هەلی کار لە کوردستان

سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام پێنج هەزار و 700 گەڵاڵەی ڕەخساندنی هەلی کاری بە پێنج هەزار ملیار ڕیاڵ لە سنە ڕوونوێنی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر  لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە گەڵاڵەکانی ڕەخساندنی هەلی کار لە سنە، وتی: لە بوارەکانی ڕەخساندنی هەلی کار لە ئێران تا ئێستا بۆ 40 هەزار کەس کار ڕەخساوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆش ڕوونوێنی لە پێنج هەزار و 700 گەڵاڵەی هەلی کارمان هەیە کە بۆ زیاتر لە 16 هەزار کەس لە کوردستان هەلی کار دەڕەخسێنێت و بە گشتی پێنج هەزار ملیار ڕیاڵ بودجەی بۆ تەرخان کراوە.

سەۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام وتیشی: هەزار و 500 گەڵاڵەی پێوەندی بە کۆڵبەرەکانەوە هەیە و بۆ چوار هەزار و 400 کەسیان هەلی کار ڕەخساوە.

ناوبراو زیادی کرد: پاراستنی پێگە و کەرامەتی کۆڵبەرەکان لە یەکمایەتییەکانی ئێمە لە ئەو بوارەدایە و هەلەکانی کار زیاتر لە بواری فەرش چنین، ئاژەڵداری و پیشەی دەستیە.

News Code 35763

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =