بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە سەفەری شاندی سیاسی بەغدا بۆ تاران بە سەرۆکایەتی مەلا عەبدولغەنی بەرادەر هەواڵی دا و وتی: ئەو شاندە بە پێی هەماهەنگی پێشتووتر و لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەییشتووەتە تاران و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەوە پێشوازیان لێکراوە.
ناوبراو زیادی کرد: شاندی سیاسی تاڵەبان لە ماوەی بوونی خۆیان لە تاران، دیدارگەلێکیان لە گەڵ بەرپرسانی ئێران لەوانە وەزیرری دەرەوە و نوێنەری تایبەتی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان دەبێت و سەبارەت بە ڕەوتی ئاشتی لە ئەفغانستان و پرسی پێوەندیدار، گفتوگۆ دەکەن.
Your Comment