بە پێی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای ئەمریکی دێلتا کرسێنتی وزەی ئەمریکا ئیزنی پێ دراوە ژێرخانە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سووریا نۆژەن بکاتەوە و یارمەتی کوردەکان بدات، تا ئێستا چەندین میلیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوە.
جەیمز کین یەکێک لە بنیاتنەرانی ئەم کۆمپانیایە بە فاینەنشاڵ تایمزی وتووە کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەکوو مۆبیل و شورون لەم چالاکیانەدا بەشدرای ناکەن چونکوو پێیان وایە ئەم چالاکیانە جۆرێک کونجکۆڵییە و تەنانەت پێیان وایە مەترسیدارە.
لە وتەکانی ئەوان دەردەکەوێت کۆمپانیای دلتا کرسێنتی وزە دوو ساڵ لەوەپێش و بە مەبەستی هاتنە ناو گۆڕەپانە نەوتییەکانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان دامەزرا بێت. بەم کۆمپانیا سپێردراوە کە لێکۆڵینەوە بکات و نەوت بۆ کوردەکانی سووریا هەناردە بکات و گەر پێویست بوو یارمەتی بداتە کوردانی ئەو ناوچە.
باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە دانمارک سەبارەت بە هۆکاری دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە، وتی: ڕەنگە بە بڕوای هەندێ کەس ئەمە کارێکی مەترسیدار بێت بەڵام دەبێ بزانین کارێکی پڕبایەخە بۆ یارمەتی دان بە هێزە کورد و عەرەبەکانی سووریا. ئەوان وەکوو ئێمە بۆ لەناوبردن و دەرکردنی داعش لەم ناوچە هەوڵیان دا و شیاوی ژیانی باشترن.
نەوتی بەرهەم هێنراوی ئەم کۆمپانیایە بەشێکی بە شێوەی قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەنێردرێت و بەشێکیتری بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی سووریا دەگوازرێتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەم کۆمپانیا ڕۆژانە 3 میلیۆن دۆلار داهاتی نەوتیان هەیە. وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داکۆکی کردووە کە لەم کۆمپانیا پشتیوانی نەکردووە و ئەوە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە و پێوەندی بە ئێمەوە نییە.
Your Comment