بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن , چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێستا دەسیپێکرد.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا ئۆمی کلۆباچر, سێناتۆرێکی ئەمریکایی بە ئاماژە بە هێرشی ۶ی ژانویە و هێرشی لایەنگرانی ترامپ بۆ سەر کۆنگرێس, داخ و مەخابنی خۆی لەو ڕووداوانە ڕاگەیاند.
یۆری بلانت سێناتۆری ویلایەتی میسۆری و لە ئەندامانی کۆمیتەی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماریی بەڕێوەبەرایەتی ئەو ڕێوڕەسمەی لە ئەستۆ گرت.
قەشە لێئۆ ئاودانۆن و لە دۆستەکانی بایدن پاش وتەدانێک بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکەی درێژە پێدا.
ئەو لە وتەدانەکەیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دەبێ دان بە شکستەکانی ڕابردووماندا بنین.
ئێستا کامیلا هەریس جێگری جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا وچووەتە سەر ستەیج و قسە دەکات.
جۆ بایدن لە بەردەم جان ڕابێرت , دادوەری باڵای دیوانی باڵای ئەمریکا سوێندی خوارد.
بایدن لە وتەدانەکەیدا پاش سوێندخواردن ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە لە ئەمریکا. ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاریی تەنگژەکان. خواستی خەڵک بیستراوە. دیمۆکراسب لەرزۆکە. چەند ڕۆژ پێش توندوتیژی بنەماکانی دیمۆکراسی هەژاند.دەبێ بیرێک بۆ گەلەکەمان بکەینەوە.
Your Comment