پردی شێخ، پردی پێوەندی ئێستا و ڕابردووی شاری سنە

پارێزگای سنە بە هۆی ئاسەوار و بینا مێژووییەکانیەوە ناوبانگی دەرکردووە و پردەکان وەکوو شوێنێکی گرینگ لە ڕابردووی ئەم شارە هەموو کات سەرنجی گەشتیارانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بۆ پردی ناسراو بە شێخ.

بە پێی هەواڵی مێهر، پارێزگای کوردستان خاوەن هەزار و 520 ئاسەواری مێژووییەکە ئەشکەوتە سروشتییەکان، دارە کۆنەکان، شوێنە سروشتی و دەستکردەکان لە خۆ دەگرێت. لەوانە هەشت پردی تۆمار کراوی پارێزگایە کە گرینگترینیان پردی شێخ و پردی قشڵاقی سنەیە.

پردی شێخ یا پردی قڵیچیان لە مەودای دوو کیلۆمەتری شاری سنە و لە ڕێگای سنە- بیجار و لە سەر مەودای گوندەکانی خڵیچیان و باوەرێز و لە سەر ڕۆخانەی قشڵا‌ق ساز کراوە.

دەوترێ ئەم پردە لە سەردەمی زەندییەکان لەم شوێنە ساز کراوە و 235 ساڵ لەمەوپێش بە شێوازی سەردەمی سەفەوی یەکەم لە لایەن خەسرەو خانی یەکەمەوە بنیات نراوە.

هۆی ئەوەی کە ئەم پردە بە ناوی پردی شێخ ناوبانگی دەرکردووە، ئەوەیە کە کەسایەتییەکی گەورە و خاوەن ناوونیشان بە ناوی حاجی شێخ شوکروڵا شەهبازی، ئەرکی نۆژەن کردنەوەی ئەم پردەی لە ئەستۆ گرتووە و تا ئێستاش ناوی لە سەر ناوی پردەکە ماوە.

ناوی پردی شێخ ساڵی 1378 لە لایەن ڕێکخراوەی میراتی نەتەوەیی ئێرانەوە لە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییەکان تۆمار کرا.

ئەم پردە ساڵی 97 بە هۆی باران و سێڵاو تووشی خەساری جیدی بوو و لە لایەن ڕێکخراوەی میراتە نەتەوەییەکانەوە نۆژەن کرایەوە و ئێستا بۆ هاتوچۆی ماشین کەڵکی لێ وەرناگیردرێت و بە شێوەی سونەتی و مێژینەی خۆی ماوەتەوە و پردێکی نوێ بۆ ماشین ساز کراوە.

نۆژەن کردنەوەی ئەو پردە بە هۆی سێڵاو و کۆ بوونەوەی ئاو لە ژێر بینای پردەکە و خەساری زۆر و هەروەها زیاد بوونەوەی ڕووەک و زەل و گیای جۆراوجۆر، دوو ساڵ لەمەپێش بە تێچووی دوو میلیار ڕیاڵ بەڕێوە چوو.

پردی گاڕان لە مەریوان، قەجوور، سەڵوات ئاوا، فەرهاد ئاوا لە بیجاڕ، پردی قشڵاق و پردی شێخی سنە پردە بەناوبانگەکانی پارێزگای کوردستانن  کە ساز کردنیان بۆ سەردەمانی پێشوو دەگەڕێتەوە و ئێستاش وەکوو شوێنی گەشتیاری و لە لایەن مێژوو دۆستانەوە سەردانیان دەکرێت.

News Code 35658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =