بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 96 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 719 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 324 هەزار و 395 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 113 هەزار و 224 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە