AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٦ ١٧:٠٢

وەزیری نەوتی عێراق:

هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هۆشداریی ئۆپێک بۆ کەم کردنەوە فرۆشی نەوت، لە ڕۆژێکدا 430 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی گشطی عێراقدا نییە و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت پێویستی بە بڕایری سیاسی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد کە هەرێمی کوردستان بە پێی بڕیاری ئۆپێک و ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەو ڕێکخراوە ئەبێ فرۆشی نەوتی 20 لەسەد کەم بکردایەوە، بەڵام هەرێم پێبەندی ئەو بڕیارە نەبووە و لەجیاتی ئەوەی کە بەرهەمهێنان و فرۆشی نەوتی خۆیی ڕۆژانە 80 هەزار بەرمیل کەم بکاتەوە، ئێستاکە ڕۆاژنە 430  هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

هەروەها جەختی کرد کە دەوڵەتی عێراق بە وردی ئاگادری ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم و نرخی فرۆشی و ئەوەی کە بە چ کەسانێکی دەفرۆشنە و تێچووی وەبەرهێنانی هەر بەرمیل نەوتی هەرێم 20 دۆلارە.

News Code 35585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha