AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٣ ٠٩:١٩

بە هەوڵ و تێکۆشانی فەرهەنگ نووسی مەهابادی؛

دوو بەرگیتر لە کتێبی"فەرهەنگی زارەکی موکریان" چاپ کرا

دوو بەرگیتر لە کتێبی"فەرهەنگی زارەکی موکریان" چاپ کرا

بەرگەکانی 9 و 10 ی"فەرهەنگی زارەکی موکریان" نووسراوەی فەرهەنگ نووسی مەهابادی، سەلاح پایانیانی لە لایەن بڵاوگەی ماڵی موکریانی لە هەولێر چاپکرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم دوو بەرگە کتێبە درێژەدەری پرۆژەی نووسینی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی زارەکی موکریانە کە سەلاح پایانیانی لە 26 ساڵ پێشەوە دەستی پێ کردووە.

بەرگی نۆهەمی ئەم کتێبە پیتی "س" لە خۆ دەگرێت و 795 لاپەڕەیە و بەرگی دەیەم پیتەکانی"ش،ع،غ،ف" لە خۆ دەگرێت و 958لاپەڕەیە.

تا ئێستا لە بەشی فەرهەنگی ئەم پرۆژە، هەشت بەرگ لە فەرهەنگی زارەکی موکریان بە پێی پیتی ئەلفوبی کوردی و لە دوو فەرهەنگی جیا بە ناوەکانی "فەرهەنگی خۆراکی موکریان" و "فەرهەنگی جل وبەرگی ژنانی موکریان" لە لایەن بڵاوگەی ماڵی موکریانی لە هەولێر چاپ کراوە.

لە بەشی فەرهەنگی زارەکی موکریانیش سی کتێبی بە ناوەکانی "کانی مرادان، گۆرانییەکان و شیعرە زارەکییەکانی موکریان"، "ئەدەبی زارەکی ژنانی موکریان" و " ئەدەبی زارەکی منداڵانی موکریان" لە دوو بەرگدا هاتوونەتە بازاڕەوە.

جگە لەمانە، دوو فەرهەنگیتر بە ناوەکانی "فەرهەنگی زارەکی زاراوەکانی کشتوکاڵی موکریان" و "فەرهەنگی زارەکی ئاژەڵداری موکریان" لە درێژەی بەرنامەکانی نووسەر دایە.

سەلاح پایانیانی، نووسەر و لێکۆڵەری فەرهەنگ و ئەدەبی زارەکی موکریان ساڵی 1357 لە مەهاباد هاتۆتە دونیا و ئێستاش بەڕێوەبەری مۆزەی فەرهەنگی و ئەدەبی"ماڵی هێمن" لە شاری مەهابادە.

News Code 35549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha