بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک کە لە پاڵ نادیا موراد کچی ئێزدی ڕزگار بووی دەستی داعش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، جەختی کرد کە وڵاتاکەی بە کردەوە یارمەتیی ئێزدییەکانی داوە.
ناوبراو لە ئەو پەیامە تویتەریەدا هێناویە کە ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆیی جێبەجێ کردووە و زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلار یارمەتیی داوەتە ئێزدییەکان و لایەنگرانی ئایینەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ئە وکەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی داعش ڕزگاریان بووە.
Your Comment