AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٦ ١٥:٠١

لە شەو و ڕۆژێکدا 6113 کەس تووشبوون ؛

ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئێران دابەزی

ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئێران دابەزی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6113 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 98 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  55 هەزار و  748 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 255 هەزار و  620 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 29 هەزار و 28  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 35468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha