بە پێی هەواڵی میهر بە گوێرەی هەواڵی سپوتنیک، بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە کاردانەوەی هەبوو بۆ هەواڵی دەست پێ کردنی پیتاندنی 20 لە سەدی ئورانیوم لە ئێران.
بە پێی ئەم ڕاپورتە، نێتانیاهوو وتوویە: ئەم کارەی ئێران دەسەلمێنێ کە ئەو بەدوای دروست کردنی چەکی ئەتومییە.
سەرەڕای راپورتی یەک لە دوای یەکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتومی سەبارەت بە ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران، کاربەدەستانی رژیمی زایۆنیستی داکۆکی دەکەنە سەر نیزامی بوونی ئەم بەرنامە.
لە ساڵی 2014. نێتانیاهوو لە وتەدانێک کە لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هێنانی وێنە پێشکەشی کرد، بوو بە هۆی ئەوەی هەموو جیهان گاڵتەی پێ بکەن.
بۆچوونی ئێوە