جیهان پێویستی بە گفتوگۆ و هاوکاری ڕێبەرانی ئایینیە

ئەیەتوڵا ئەعرافی، بەڕێوەبەری حوجرە زانستییەکانی ئێران، لە چەندین نامەی جیاجیادا پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی لە ڕێبەرانی جیهان کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا ئەعرافی نامەی بۆ پاپ فرانسیس ڕێبەری کڵێسەی کاتولیک، پاتریاک کریل ڕێبەری کڵێسەی ئورتۆدۆکسی ڕووسیا، ئیڤان ساکا بەڕێوەبەری گشتی شۆرای جیهانی کەلێسەکان، کاتۆلیکوس ئیلیا ڕێبەری کەلێسەی ئورتودوکسی گورجستان، کاتولیکوس ئارامی یەکەم ڕێبەری ئەرمەنییەکانی ئەنتلیاس، مێترۆپۆلیت هیلاریون سەرۆکی دایرەی پێوەندە بیانییەکنی کڵێسەی ڕووسیا، ئیرۆنیموسی دووهەم ئوسقوفی گەورەی یۆنان، بارتولیمۆ ئوسقوفی گەورەی قوستەنتەنییە ناردووە.

لەم نامانەدا جگە لە پیرۆزبایی ساڵی نوێ، داکۆکی کراوەتە سەر پێویست بوونی وت‌و‌وێژ و هاوکاری و یەکگرتوویی نێوان ڕێبەرانی هەموو دینەکان لە ئاستی جیهان.

News Code 35443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha