ڕێگای هێزی قودس و بەرخۆدان بە بەدفەڕی ئەمریکا ناگۆڕدرێت

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وتی: ڕوونی دەکەمەوە بەدفەڕی ئەمریکا نابێتە هۆی گۆڕانی ڕێگای هێزی قودسی سوپا و بەرخۆدان.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار قائانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهید بوونی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس لە زانکۆی تاران، یاد و ناوی ئەو شەهیدانەی بەرز ڕاگرت و ڕێزی لە هەموو ئەو کەسانە گرت کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆڕە هەوڵیان داوە.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپا زیادی کرد: پێمان خۆش بوو ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداری هەموو خەڵکی ئێران بەڕێوە بچێت بەڵام بەداخەوە بە هۆی دۆخی کۆرۆنایی پێمان نەکرا.

سەردار ئیسماعیل قائانی وێڕای ئاماژە بەەوەی کە شەهید سولەیمانی سێ میداڵی شانازی لە ڕێبەر وەرگرتبوو، وتی: شەهید سولەیمانی قارەمانی هەموو میلەتی ئێران، موسوڵمانان و هەروەها قارەمانی لەناو بردنی داگیرکەرانە.

ئەو وتیشی: شەهید سولەیمانی پیاوی گۆڕەپانی بەرخۆدان بوو و بەرخۆدانی لە خۆیەوە دەست پێ کرد و ڕێگای ئەو دەسەلمێنێ کە ڕێبەرێکی بووە و گەورەیی ئەو بەڕێزە لە پێناو هەنگاو هەڵگرتن لە ڕێگای ڕێبەرەکەی بووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کرد بەوەی کە لە ساڵوەگەڕی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە فەلەستین مەشقی سەربازی بەڕێوە دەچێت و وتی: لەولاشەوە لوبنانی ئاڵاهەڵگر دەبینین کە چۆن ئیسراییل ناوێرێ سەربازەکانی بۆ بەرەکانی باکووری ئەو ناوچەش بنێرێت.

سەردار قائانی ئاماژەی کردە سەر خۆڕاگری سووریا و وتی: ئەمڕۆ جگە لە بەشێک کە ئەمریکا دەستی بەسەردا گرتووە، هەمووی سووریا ئازاد کراوە. لە عێراقیش ئەمریکییەکان لە بەر منداڵانی شەرکەر و خۆڕاگری ئەو وڵاتە دەلەرزن و هەروەها دەبینین لە یەمەنیش بەهێزی زۆرەوە خۆڕاگری دەکرێت و ئەمانە هەموو ڕێگای شەهید سولەیمانییە کە درێژەی هەیە.

ئەو هەروەها ڕوونی کردەوە: دوژمن 30 ساڵ بەدوای تیرۆری سولەیمانییەوە بوو و پیسترین مرۆڤی جیهان ئەو کارەی کردووە و من بە هەموو میلەتەکان دەڵێم کە ئەمریکا، ئەمریکایی و ترامپ نازانن واتای شەهید بوون بۆ ئێمە چییە. کاتێ ئەوان ئەو جینایەتەیان کرد، ئازیزانی ئێمە بە ئاواتی خۆیان گەیشتن.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران داکۆکی کرد: بەو کارەی ئەمریکییەکان کردیان، لە هەر کوێی دونیا پیاوێک پەیدا بێت، ئامادەیی ئەوەی هەیە ئەوان بە سزای کاریان بگەیێنێت.

سەردار قائانی وتی: ڕوونی دەکەمەوە کە ڕێگای هێزی قودس و خۆڕاگری بە هۆی بەدفەڕی ئەمریکاوە ناگۆڕدرێت و دڵنیا بن لەوەی کە ڕەنگە تەنانەت لە ماڵەکانی ئێوەشدا کەسێک هەبێت وڵامی ئەو کارەتان بداتەوە.

News Code 35409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =