بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تویتێری خۆی نووسیویەتی: لە جیاتی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا لە ئەمریکا، ترامپ و هاوکارەکانی چەندین میلیارد دۆلار بۆ ناردنی بۆمبی b52 و کەشتی شەڕکەر بۆ ناوچەی ئێمە تاڵان دەکەن.
ئەو وتیشی: ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە، نیشاندەری پیلانێک بۆ دروست کردنی بیانوویه بۆ شەڕە.
وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کۆتاییشدا وتوویە: ئێران بە دوای شەڕەوە نییە، ئێمە بەڕوونی و ڕاستەوخۆ لە خەڵک، هێمنایەتی و سەرچاوەکانی خۆمان بەرگری دەکەین.
Your Comment