ئەو فڕۆکەیەی سەردار سولەیمانی کردە ئامانج لە عەین ئەسەد هەستابوو

پەرلەمانتارێکی عێراقی و سەرۆکی فراکسیۆنی سەنەد وەتەنی وتی :ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە کە ئۆپراسیۆنی تیرۆری فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدانیان ئەنجام دا، لە بنکە عەین ئەسەدەوە هەستابوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئەسەدی نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە کە لە ئۆپراسیۆنی تیرۆری فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان بەشداریان کرد، سەرلەبەیانی پێنجشەممە ( 12 ی بەفرانباری 1398/ 2 ی جوونی 2020)  لە بنکەی عەین ئەسەدەوە هەستابوونەوە و تا چرکەی ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە واتا نزیک بە بیست کاتژمێر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا خەریکی گەشت لێدان بوون و دوای ئۆپراسیۆنەکەش هەر گەڕانەوە بۆ ئەو بنکەیە.

ئەو پەرلامنتارە هەروەها وتوویە کە باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی وتبووی کە ئامانجی ئێمە سولەیمانی بوو نە موهەندیس و ئەمەش بە واتای داوای لێبوردن نییە.

News Code 35358

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha