بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، کاروانی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تێکشکێندرا. ئەو ڕووداوە لە ناوچەی سەماوە هەڵکەوتوو لە باشووری عێراق ڕووی داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کاروانە تێکشکاوەکە جیهازاتی لۆجستیکی ئەمریکا بووە. بەرپرسانی عێراقی یان ئەمریکی تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان سەبارەت بە تێکشکانی ئەو کاروانە نەداوە.
هەندێک سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو کاروانە لە وڵاتی کویتەوە هاتبووە عێراق کە لە ناوچەی سەماوە هەڵکەوتوو لە میحوەری باشووری تێکشکێندرا. دەوترێت کە تێکشکانی ئەو کاروانە لە ڕێگای تەقینەوەی بۆمبی لەنار جادەیی ڕووی داوە.
بۆچوونی ئێوە