بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندی باڵای هه‌رێم كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق كۆببنه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) به‌شدار ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و بڕه نه‌وته تاوتوێ ده‌كرێت كه ده‌بێت هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدای بكات، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌فه‌رمی پابه‌ندبوونی به‌یاسای قه‌رز نیشاندا.
به پێی یاسای قه‌رز ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای سۆمۆ دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته بكه‌ن، كه ده‌بێت هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدای بكات، به‌بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه‌یه، هه‌رێم مافی وه‌رگرتنی هیچ بڕێكی له‌یاسای قه‌رز نییه.
شیاوی باسە، ڕۆژی شه‌ممه شاندی دانوستاندنکاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق كۆبوونه‌وه.
Your Comment