AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٣ ١٠:٤٠

دوای چەند مانگ ڕاگیران؛

هاتوچۆی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنووری تەمرچینەوە دەستی پێکرد

هاتوچۆی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنووری تەمرچینەوە دەستی پێکرد

بەرپرسی ترمیناڵی سنووری تەمرچینی پیرانشار لە هاتوچۆی دووبارەی موسافر بە پاس لە ئەو ترمیناڵە سنوورەییەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ترمیناڵی سنووری تەمرچینی پیرانشار، ڕایگەیاند: بەختەوەرانە بە فەرمانی ئیدارەی گشتی ڕێگاوبانی و گواستنەوەی جادەیی، لە دوێنێ ٢٢ ی سەرماوەزەوە هاتوچۆی موسافیر بە پاس لە ترمیناڵی سنووری تەمرچینی پیرانشارەوە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو درێژەی دا: بە پێی بەرنامەکان ڕۆژانە ١٠ پاس لە سنووری تەمرچینەوە بۆ گواستنەوەی موسافیر لە نێوان ئێران و عێراق هاتوچۆ دەکەن.

بەرپرسی ترمیناڵی سنووری تەمرچین زیادی کرد: بە پێی تەشەنە سەندی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمرچینی پرانشار لەم مانگانەی دوایی چاوەڕوانی دەکرێت کە ئەو موسافیرانەی کە لە ئەو ترمیناڵەوە هاتوچۆ دەکەن، ڕێنماییە تەندروستییەکان بپارێزن.

News ID 35187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha