باڵوێزی تورکیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بانگهێشتی باڵوێزی تورکیا لە ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی دوێنێی ئەردۆغان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی ٢١ ی سەرماوەز باڵوێزی تورکیا لە تاران لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە بانگهێشت کراوە و وێڕای ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی توند بە باڵوێزی ئەو وڵاتە جەخت کرا کە ئێران داوای شرۆڤەی بەپەلەی دەوڵەتی تورکیا لەو بارەوە کردووە.

خەتیب زادە زیادی کرد: لەو ئەو بانگهێشت کردنەدا بە باڵوێزی تورکیا ڕاگەیێندرا کە سەردەمی پاگەندەی ئیمپراتووری و دەستێوەردان دەمێکە کە کۆتایی پێهاتووە.

ناوبراو لە درێژەی دا: بە باڵوێزی تورکیا ڕامانگەیاندووە کە ئێران سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی خۆی ئیزنی دەستێوەردان ناداتە هیچ کەسێک و لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی کەمتەرخەمی ناکات.

News Code 35167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =