بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سارۆخان ئولچۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: سەرەڕای گۆڕینی کاتی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن هەدەپەوە کە داڕێژرابوو، دیسان هێزە ئەمنییەکان لە کاتی نوێدا کە لەلای هیچ کەس نەدرکابوو، لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە لە ئەستەنبۆڵ ئامادە بوون و باڵەخانەکەیان گەمارۆ دا.
ناوبراو درێژەی دا: دوای ئەو ڕووداوە، دەستمان کرد بە پشکنینی بیناکە کە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆری ئامێری بیستن لە ژووری هاوسەرۆکەکان، سەرۆکی لقی ژنان و گەنجانی ئەو پارتە دۆزرایەوە. زۆربەی ئەو ئامێرانە لە پریزی کارەبا و گڵۆپەکان دانرابوون.
ئولچۆ هەروەها ڕایگەیاند: پێشتریش لە باڵەخانەکانی ئامەد و وان لە ئەو شێوەی ئامێرگەلە دۆزرابوونەوە کە بە شێوەی تەواو نایاسایی چووبوونە ژوورەوە و دایاننابوو.
سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە وتیشی کە هیچ ڕێکخراوێک جگە لە وەزارەتی ناوخۆ، پۆلیس و میت ناتوانێت ئاوەها کارێک ئەنجام بدات.
Your Comment