بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 347 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 49 هەزار و 695 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 16هەزار و 835 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 708 هەزار و 106نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment