بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە گرووپی لێکۆڵینەوە و گەشەی شەهید مەیسەمی ئێرانی گەمارۆ داوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە گەمارۆدانی گرووپی شەهید مەیسەمی و سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە هەواڵی داوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە گرووپی شەهید مەیسەمی لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و داهێنانی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانە کە ساڵی ٢٠١٤ گەمارۆی خراوەتە سەر.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە، بە سەپاندنی ئەو گەمارۆگەلە، سەرجەم داراییەکانی ئەوان کە لە ئەمریکایە، ئەبێ بلۆکە بکرێت و بە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی خەزێنەداری ئەمریکا ڕاپۆرت بکرێت.
بۆچوونی ئێوە