شوێنی تیرۆری فەخری زادە پێش بینی کرابوو/ ٢٠ ساڵ بەدوای تیرۆریەوە بوون

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: دامودەزگا هەواڵگرییەکان دەیانزانی کە شەهید فەخری زادە دەکەوێتە بەر پەلاماری تیرۆریستیەوە و لە کام شوێنیش بڕیارە هێرش بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی بەخاک سپاردنی شەید فەخری زادە وتی:

ناوبراو وتیشی: خزمەتەکانی سەردار شەهید موحسێن فەخری زادە کە زانایەکی ناڤۆکی بوو، بە قسە نایێت. هەر ئەوەندە بڵێم کە ٢٠ ساڵە کە دوژمن بەدوای تیرۆریەوە بوو بەڵام سەرنەکەوت و ئەم جارەش سیستەمی هەواڵگری ئێران بە وردی ئەگەری ڕووداوێک دژی ناوبراو و تەنانەت شوێنی ڕووداوەکەشی پێش بینی کردبوو.

ناوبراو زیادی کرد: سیستەمی هەواڵگری ئێران دەیزانی پێش بینی کردبوو کە لە کوێ هێرشی دەکرێتە سەر ، ڕێک لە ئەو شوێنەش هێرشی کرایە سەر بەڵام ئەم جارە دوژمن لە شێوەیەکی نوێ، حیرفەیی و لێزانی کەلکی وەرگرت کە بەداخەوە توانیان و سەرکەوتن دوای ٢٠ ساڵ شەهیدی بکەن.

News Code 35000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =