بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تیرۆری ڕۆژی ڕابردووی موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێران کاردانەوەی نیشان دا و داوای دان بەخۆداگرتنی لە لایەنەکان کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرحان حەق وتەبێژی ئەمینداری گەشتی نەتەوەیەلگرتووەکان وتی: ئێمە ڕاپۆرتێکمان لە سەر تیرۆری زانایەکی ناڤۆکی ئێران لە دەڤەری تاران وەرگرت، ئێمە داوای دان بەخۆدا گرتن لە هەموو لایەنەکان و ڕێگری لە هەر جۆرە هەوڵێک دەکەین کە دەبێتە هۆی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە.
بۆچوونی ئێوە