AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٥ ١٥:١٩

سەرلەشکەر سەلامی:

بژاردەی سەربازی دژی ئێران لە بەردەستی دوژمناندا نەماوە

بژاردەی سەربازی دژی ئێران لە بەردەستی دوژمناندا نەماوە

فەرماندەی گشتی سوپا وتی: دوژمن لە گورز وەشاندنی فیزیکی لە ئێران بێ هیوا بووە و شەڕی سەربازی لە بەرنامەکانی چووەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا بە وتنی ئەوەی کە شەڕی سەربازی دژی ئێران لە کۆنترۆڵی دوژمن دەرچووە، زیادی کرد: بەڵام دوژمنایەتی لە بواری دەسەڵات، دین، فەرهەنگ، ژیان و تەندروستی خەڵک ، هەر لە ئارادایە.

سەرلەشکەر سەلامی وتیشی: ئێمە تا کۆتایی ڕێگاکە وەستاوین و کۆتایی ئەو وەستانەش لەناوچوونی تەواوی دوژمنێکە کە ئەمڕۆ دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازتر دەبێتەوە.

News ID 34934

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha