دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا، سیاسەتە هەڵەکان بەرانبەر ئێران قەرەبوو بکاتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا سیاسەتە هەڵەکانی دەوڵەتی ڕابردووی ئەو وڵاتە بەرانبەر ئێران قەرەبوو بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت، ڕایگەیاند: ئەو پیاوەی کە خراپترین جەنایەتەکانی لە مێژووی ئەمریکا بەرانبەر نەتەوە سەربەخۆکان بەتایبەتی نەتەوەی ئێران و فەلەستین ئەنجام دا، ترامپ بوو کە شوکر بۆ خودا شکستی هێنا. شکستی ئەو مرۆڤە بە بۆنەی شکستی ناوبراو لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی بەهۆی کاری بێ ئەخلاقی لە جیهان و نەتەوەی ئەمریکا بوو.

ناوبراو درێژەی دا: دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا ئەبێ کارگەلێکی گەورە ئەنجام بدات و بتوانێت ئەو هەموو کارەوە کە ڕواڵەتی ئەمریکای ڕووخاند، قەرەبوو بکاتەوە. ئێمە هیوادارین دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا لە یەکەم هەنگاودا، سیاستەکە دژە ئیرانییەکانی ترامپ شەرمەزار بکات. هەوڵە دژە مرۆڤانەکان و هەوڵە تیرۆریستییەکان ڕاشکاوانە ئیدانە بکات و سیاسەتە هەڵەکانی دەوڵەتی پێشوو کە لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو ئەنجام درا، قەرەبوو بکاتەوە.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: سیاسەتەکانی ئێمە ڕوونە، سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ئەو جۆرە کە پێشتر وتوومانە بەڵێن لە بەرانبەر بەڵێن، کردەوە بەرانبەر کردەوە، کەم کردنەوەی ئاڵۆزی بەرانبەر کەم کردنەوەی ئاڵۆزی، ڕێز لە بەرانبەر ڕێز، بەڵێنی نێودەوڵەتی بەرانبەر بەڵێنی نێودەوڵەتییە.  ئەگەر ئاوەها ئیرادەیەک لە دەسەڵاتدارانی داهاتووی ئەمریکا هەبێت بە ڕای من چارەسەی کێشەکە زۆر ئاسانە.

ڕۆحانی زیادی کرد: ئێران و ئەمریکا دەتوانن بڕایر بدەن و ڕایبگەیێنن کە دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی ٢٠ ی جوونی ٢٠١٧، هەم ئێمە دەگەڕینەوە و هەم ئەمریکاش ئەبێ بگەڕێتەوە، ئەوە دەتوانێت چارەسەریەکی گەورە بۆ کێشەکان بێت و ڕێگا و دۆخەکە بەتواوەتی بگۆڕدرێت.

News Code 34930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =