بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی تەڤل بوونی پاپۆڕی ئەقیانووس بڕی شەهید ڕوودەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وڵات بەڕێوە چوو.
پاپۆڕی ئەقیانووس بڕی شەهید ڕوودەکی گەڕۆکێکی قورس، چەند مەبەستە و دوورپێوە کە توانای گواستنەوەی هەموو جۆرە فڕۆکە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستەمی مووشەکی، پدافند و ڕادارێکی هەیە.
ئەو پاپۆڕە بە کێشی 12 هەزار تۆن و درێژایی 150 مەتر و پانایی 22 مەتر ڕاداری سێ ڕەهەندی، مووشەکی ئاست بە ئاست، ئاستی زەوی بۆ ئاسمان، سیستەمی موخابراتی یەکپارچەی زۆر پێشکەوتوو جەنگال و مووشەکی سێهەمی خەرمانان، بە توانایی گواستنەوەی کۆپتەر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و پاپۆڕی ئۆپراسیۆنییە کە هەموویان بەرهەمی ناوخۆن و لەلایەن گەنجە لێزان ەکانی وڵاتەوە داڕێژراوە.
Your Comment