بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 480 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ۴۲ هەزار و 941 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13421 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 801 هەزار و 894 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 576 هەزار و 983 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە