AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٢٥ ٢٠:٠٦

ئەمیر قوربانی هێنایە ئاراوە؛

ئامادەیی ئێران بۆ بەرهەم هێنانی کۆپتەر بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق

ئامادەیی ئێران بۆ بەرهەم هێنانی کۆپتەر بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش وتی: ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە وەکوو وڵاتانی پێشکەوتوو کاری چێ کردنی کۆپتەری هاوبەشی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق دەست پێبکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر قوربانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرلەشکەر سەمیر زەکی حسێن فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند: لە ڕابردوو لە دیدارێک کە لەگەڵ فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق هەمانبوو بەشێک لە تواناییە ستراتیژییەکانی هێزی ئاسمانی ئێران خرانە ڕوو و بڕیار بوو کە هاوکاری دوولایەنەمان هەبێت.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش ل درێژەدا لە ئامادەیی ئەرتەشی ئێران بۆ بەڕێوە بردنی مانۆڕی هاوبەش لە یەکێک لە ناوجە سنوورییەکان هەواڵی دا و وتی: هەروەها ئامادەییمان هەیە کە گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان واژۆ بکەین.

ئەمیر قوربانی ڕاشیگەیاند: ئامادەییمان هەیە کە وەکوو وڵاتانی پێشکەوتوو کاری بەرهەمهێنان کۆپتەری هاوبەش لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق دەست پێبکەین.

News ID 34820

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha