دەوڵەتی ئەمریکا هەڵەکانی خۆی قەرەبوو بکاتەوە/ سیاسەتی گوشار شکستی هێنا

سەرۆک کۆمار وتی: دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا هەڵەکانی ڕابردوو قەرەبوو بکاتەوە و بە ڕێزدانان بۆ یاسا جیهانییەکان، بگەڕێتەوە سەر بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت وتی: ئێستا هەلێک بۆ دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا ڕەخساوە کە هەڵەکانی ڕابردوو قەرەبوو بکاتەوە و بە ڕێز بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان، بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی.

سەرۆک کۆمار بە جەخت لە سەر سەرکەوتنی نەتەوەی ئێران لە شەڕی ئابووری سەپێندراو لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە، وتی: خەڵکی ئێران بە بەرخۆدانی قارەمانانەی خۆیان لە بەرانبەر شەڕی سەپێندراوی ئابووری، سەلماندیان کە سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا شکست دەهێنێت.

حەسەن ڕۆحانی وتیشی: ئێستا کاتی ئەوەیە کە لە سێبەری هاوکاری ئێران و دراوسێکان، ئاسایش و گەشە لە ناوچەکە ببینین و ڕێگای سەقامگیری و گەشەی ئابووری ئێران، خێراتر بچێتە پێشەوە.

News Code 34738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =