بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا، وتی: خەڵژی ئێمە لە ماوەی سێ ساڵێ ڕابردوو لەگەڵ تیرۆریزم ئابووری بەرەوڕوو بوون و لە ئەم بوارە، بەرخۆدان و سەبریان هەبوو.
ناوبراو زیادی کرد: بڕایری نەتەوەی ئێمە هەمیشە ڕوون بووە و لە هەر دۆخێکدا کە بێت، نەتەوەی ئێمەد رێژە دەدەن بەرخۆدانیان تا لایەنی بەرانبەرمان لە بەرانبەر یاساو ڕێساکان سەر دانەوێنێت. ئێمە هیوادارین دۆخەکە بە جۆرێک بێت کە ئەوانەی کە گەمارۆیان خستە سەرمان تێبگەن کە رێگایەک کە ڕۆیشتوون ناڕاست و هەڵە بووە و بە هیچ لەونێک ناگەنە ئامانجی خۆیان.
ناوبراو وتی: هیوادارین دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا لە بەرانبەر یاسا و ڕێساکان سەر دانەوێنێت و بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی خۆی.
Your Comment