بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی چەندین کەس و کۆمپانیا لەوانە کۆمپانیا چینییەکانی پێوەندیدار بە ئێرانەوە هەواڵی دا.
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا، ٨ کۆمپانیا کە لە ئێران، چین و سەنگاپوور جێگیرن بەهۆی ڕۆڵگێڕان لە کڕین و فرۆشتنی بەرهەمی پێترۆکمیایی ئێران گەمارۆ دراون.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمپانیای پێترۆکیمیایی مروارید، پۆلیمر ئاریا ساسول، هۆڵدینگ وزەی جیاشیانگ جێگیر لە سەنگاپوور، کۆمپانیای چینی بینرین، هۆڵدینگ وزەی ئەلفۆ لە هۆنگ کۆنگ، گلۆری ئێدۆسید لە هۆنگ کۆنگ، جینگ شانگ لە هۆنگ کۆنک، سیبشوور لە هۆنگ کۆنگ، کۆمپانیای گواستنەوەی ستریت لە سەنگاپوور، کۆمپانیای بازرگانی کاڵای باختەر و کۆمپانیای پێترۆکیمیایی کاویان لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراون.
حسێن فیرووزئارانی، ئەمیر حسێن بەحرینی، مورتزا موستەفایی بەسرایی دانیشتووی سەنگاپوور، ڕەمەزان ئەولادی و لین نا ویی لە چین ئەو کەسانەن کە ناویان چووتە ڕیزی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.
Your Comment