بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی هەلوەشاندنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێرانی بە پێی ڕێککەوتننەکانی وەسف کرد و وتی: کۆمەڵگای جیهانی لە حەق بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران تێگەیشت و کۆتایی هێنا بە ترساندنەکان لە ئێران کە ترامپ پەرەی پێدەدا.
وتەبێژی دەوڵەت زیادی کرد: ئێمە لە بنەڕەتدا چەکخۆشەویست نین و ئاشتیخوازین و پێمان وایە کە نابێت ناوچەکە ببێتە هوماری چەک.
ناوبراو درێژەی دا: بەڵام ئێمە هەر کات بە پێویستی بزانین و بە پێی ستراتیکی خۆمان بڕیار دەدەین بۆ کڕینی چەک و هەر وڵاتێکیش کە داوای چەکمان لێبکات بە پێی ئەخلاق و لەبەرچاو گرتنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان چەک دەفرۆشین.
بۆچوونی ئێوە