AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٩ ١٩:٤٣

بە بردنەوە لە شوهەدای بیجاڕ؛

یانەی بانە بووە پاڵەوانی قۆناغی سڕینەوەی تۆپی پێی کوردستان

یانەی بانە بووە پاڵەوانی قۆناغی سڕینەوەی تۆپی پێی کوردستان

لە دیداری کۆتایی مۆندیالی قۆناغی سڕینەوەی تۆپی پێی کوردستان یانەی تۆپی پێی بانە بەرانبەرەکەی خۆی واتا شوهەدای گەڕووسی شکست دا و بووە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چوارچیوەی کێبڕکێیەکانی مۆندیالی قۆناغی سڕینەوەی تۆپی پێی پارێزگای کوردستان شەوی هەینی لە شاری بانە، تیمی لێژنەی تۆپی پێی بانە بە شکستی ڕکابەرەکەی خۆی بووە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیانە.

دیداری کۆتایی ئەو مۆندیالە کە لە بانە بەڕێوە چوو، لێژنەی تۆپی پێی بانە بە ئەنجامی ٢ ، سفر توانی شوهەدای گەڕووسی بیجاڕ شکست بدات و ببێتە پاڵەوان.

شیاوی باسە کە لێژنەی بانە بۆ دووهەمین ساڵی بەردەوام بووەتە پاڵەوانی کێبڕکێیەکانی قۆناغی سڕینەوە.

News ID 34382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha