AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٤ ١٥:٤٠

ڕێکخراوی گەردوونی ئەورووپا ڕایگەیاند؛

دۆزینەوەی نیشانەی نوێ لە هەبوونی ٣ دەریاچە لە مڕیخ

دۆزینەوەی نیشانەی نوێ لە هەبوونی ٣ دەریاچە لە مڕیخ

گەردوون پێوی مارس ئێکسپرێسی ڕێکخراوی گەردوونی ئەورووپا کە خەریکی گەڕان بە دەوری مڕیخە، بەڵگەگەلێکی نوێی لە هەبوونی ئاو لە ژێر سەهۆڵەکانی جەمسەری باشووری ئەو گۆیە دەست خستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ڕاداری پێشکەوتووی دامەزراو لەسەر ئەو گەردوونپێوە ناسراو بە MARSIS توانیویە سێ دەریاچە لە ژێر ئاستی مڕیخ بدۆزێتەوە کە ڕووبەڕی گەورەترینیان ٢٠ لە ٣٠ کیلۆمەتر خەمڵێندراوە.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٨ بەلگەگەلێک لە هەبوونی ئاو لە قووڵایی مڕیخ دۆزرابووەوە. هەروەها لە لێکدانەوە پێشووەکان دەرکەوتبوو کە دەریاچەیەک پڕ لە سەهۆڵیش لە مڕیخ هەیە کە درێژایی و پاناییەکەی ٢٠ لە ١.٥ کیلۆمەترە.

توێژەران هیوادارن بتوانن لە داهاتوو ئەو دەریاچەگەلە لە نزینەوە لێک بدەنەوە تا دەربکەوێت ئایا تێیاندا بوونەوەری زیندوو هەیە یا سوێر بوونی، ژینی لە ئەو دەریاچەگەلە نامومکین کردووە.

News ID 34319

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha