AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢ ١٤:١٢

ڕۆحانی:

شەڕی ئابووری ئەمریکا لە گەڵ ئێران لە سەر بنەمای وەهمێکی هەڵەیە

شەڕی ئابووری ئەمریکا لە گەڵ ئێران لە سەر بنەمای وەهمێکی هەڵەیە

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە دوو ساڵ و نیوە کە ئەمریکا شەڕی ئابووری دژی ئێمە دەست پێکردووە، وتی: ئەو شەڕە ئابوورییە لەسەر وەهم و حەسێبی هەڵە دانراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ئەمڕۆکە ڕێک وەکوو سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز و هێرشی سەددام بۆ سەر ئێران، ئەمریکا تووشی هەڵە حەسێب هاتووە. دوو ساڵ و نیو پێش ئەمریکا شەڕی ئابووری دژی ئێمە دەست پێکرد، ئەویش لەسەر بنەمای وەهم و حەسێبی هەڵە. ئامانجیان ئەوە بوو کە هەموو ڕێگا ئابوورییەکان لەسەر ئیران دابخەن.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە لە ساڵی ٥٩ ەوە گەمارۆی ئابووریمان لەسەرە بەڵام شەڕی ئابووری لە ساڵی ٩٧ ەوە دژی ئێمە دەستی پێکرد. ئەمڕۆکە ئێمە گەمارۆ نەدراوین ئێمە لە شەڕێکی ئابووریداین و ئەمریکا بە هەموو هێز و توانیەوە دژی ئێران شەڕ دەکات.

حەسەن ڕۆحانی درێژەی دا: ئەمەش وەهم و حەسێبی هەڵەیە. ئاامنجی سەددام ڕووخانی دەسەڵات، خەسار لە وڵات و لانیکەم دڕاندنی ڕێککەوتنێک بوو، ئەمریکییەکانیش هەر ئەو کارەیان کرد و دەیانەویست سەرەتا دەسەڵات بڕووخێنن و ئەگەر نەکرا ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکەن بەڵام نەگەیشتنە هیچ یەکە لە ئامانجەکانیان.

News ID 34155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha