AP ١٣٩٩ خەرمانان ٣١ ٠٩:٠٠

بە گوێرەی زانیاری ماڵپەڕەکان؛

هێزی سەربازیی ڕووسیا فڕۆکەخانەی قامیشلۆی بە دەستەوەیە

هێزی سەربازیی ڕووسیا فڕۆکەخانەی قامیشلۆی بە دەستەوەیە

سوپای ڕووسیا بە مەبەستی بەهێز کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە کوردستان سووریا ڕۆژی شەممە هێزی سەربازیی ڕەوانەی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی هەواڵەکان، سوپای ڕووسیا بە مەبەستی بەهێز کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا و کردنەوەی بنکەی نوێ لە ناوچەکە ڕۆژی شەممە هێزی سەربازیی ڕەوانەی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە کوردستانی سووریا کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ کە ئێستا وەکوو بنکەی سەربازی لەلایەن ڕووسیاوە بەکار دەهێنرێت، ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی گەورەی سوپای ڕووسیا بریتی لە هێزی سەربازی، چەک، تەقەمەنی و پێداویستی لۆجستیکی ڕەوانەی ئەوێ کرا.

شیاوی باسە، ئەو کاروانەی سوپای ڕووسیا لە حاڵێکدا ڕەوانەی کوردستانی سووریا دەکرێت کە ڕۆژی ڕابردوو ئەمریکاش کاروانێکی سەربازی بریتی لە سیستەمی ڕادار و زرێپۆشی ڕەوانەی کوردستانی سووریا کردبوو.

News ID 34123

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha