١٨٥٧ تۆن هەنگوین بەرهەمی ساڵانەی کوردستان

سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: ساڵانە یەک هەزار و ٨٥٧ تۆن هەنگوینی سروشتی لە ئاستی پارێزگا بەرهەم دێت و ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەرید سپەری ڕایگەیاند: بە پێی دوایی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٥٦ هەزار کەنوو لە پارێزگا هەبوو کە بۆ پێنج هەزار و ٧١٢ کەس هەلی کاری ڕەخساندووە و ساڵانە نزیک بە یەک هەزار و ٨٥٧ تۆن داهاتیش ڕەوانەی بازاڕ دەکات.

ناوبراو وتیشی: کوردستان لە ساڵی ١٣٩٢ خاوەن سێ هەزار و ٧٣٩ شوێنی هەنگداری بووە کە ئێستا ئەو ئامارە گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٨٩ شوێن.

سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی گەردەی گوڵ، بەرەی مووم، ژەهری هەنگ، ژلی ڕۆیاڵ و ... لە بەرهەمەکانی تری هەنگداری لە کوردستانە.

News Code 34110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =