بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی دووهەمی یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی دوێنێ هەینی ٢١ ی خەرمانان هاوکات لەگەڵ شارەکانی دیکە لە ئێران، لە شاری بیجاڕیش بەڕێوە چوو.
حەمدوڵلا کەریمی نوێنەری خولی دەیەمی خەڵکی شاری بیجاڕ لە مەجلیسی شوورا ئیسلامیش لە قۆناغی دووهەمی ئەو خولە لە هەڵبژاردنەکان بووە دووهەم.
شیاوی باسە کە پارێزگای کوردستان شەش کورسیی لە مەجلیسی شوورا ئیسلامی هەیە کە لە قۆناغی یەکەمدا پێنج نوێنەری ئەو پارێزگایە هەڵبژێردران و کورسی شەشەمیش لە قۆناغی دووهەم واتا دوێنێ هەڵبژێردرا.
بۆچوونی ئێوە