AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٨ ١٣:٠٢

ئەندامی فراکسیۆنی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق:

هەرێمی کوردستان، هەزاران کوردی سووری کردووەتە هاووڵاتی عێراق

هەرێمی کوردستان، هەزاران کوردی سووری کردووەتە هاووڵاتی عێراق

ئەندامێکی فراکسیۆنی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق، دەوڵەتی هەرێی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەزاران کوردی سووریایی، کردووتە هاووڵاتی عێراقی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەرکەوت شەمسەدین لەو بارەوە وتی: دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستان، لە ناوچە ژێر دەسەڵاتەکانی خۆیان و بە بێ مۆڵەتی فەرمی دەوڵەتی فیدراڵ هەزاران کوردی سووریایی کردووەتە هاووڵاتی عێراق. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی دەستووری عێراق، دەوڵەتی فیدراڵ تەنیا لایەنێکە کە دەتوانێت مافی هاووڵاتی بداتە کەسانی دیکە.

شەمسەدین زیادی کرد: لە رێگای نایاساییەوە هەزاران کەس کراونەتە هاووڵاتی عێراقی و ئێمە ئامارێکی ڕاستمان لە ئەو کەسانە نییە. هەروەها زۆربەی ئەوانە لە بنکە دەوڵەتییەکان وەرگیراون و مووچە وەردەگرن تا لە بەرانبەردا، لە دەنگی ئەوان لە هەڵبژاردن کەڵک وەربگرن؛ هەمووی ئەو کارانەش بێ هەواڵ و قبووڵ کردنی بەغدا ئەنجام دراوە.

News ID 33981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha