بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دیسان بیانوویەکی نوێی بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتر لەسەر کۆمپانیا چالاکەکان لە وڵاتانی جیاواز دۆزیوەتەوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ٦ کۆمپانیای بە هۆی ئاسانکاری لە ڕەوتی فرۆشی بەرهەمی پێترۆکیمیایی ئێرانی، گەمارۆ دەدات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆمپانیاگەلە لە وڵاتانی ئێران، چین و ئیماراتن.
وەزارەتی دارایی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئەو ٦ کۆمپانیا بەهۆی پاڵپشتی لە کپمپانیای پێترۆکیمیایی تریلیانس کە جوونی ٢٠٢٠ چووە لیستی ڕەشی ئەمریکاوە گەمارۆ دەدرێن.
جگە لە ئەوە گەمارۆ ڕاگەیێندراوەکان لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش ٥ کۆمپانیای بە هۆی ئەنجامی دانوستانی بەرچاو لە بواری کڕین، فرۆش، گواستنەوە و دۆزینەوە کڕیار بۆ بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانی ئێران گەمارۆ دا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جگە لە ئەوە ناوی سێ کەس کە لە بەرپرسانی کۆمپانیا گەمارۆدراوەکانن، خستە لیستی ڕەشی خۆیەوە.
Your Comment