بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی " سۆرخپووست" لە دەرهێنانی نیما جادیوی یەکێک لە فیلمەکانی بەشی کێبڕکێی سەرەکی سێزدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای ئۆرنبورگ لە وڵاتی ڕووسیا بوو و لە کۆتایی ئەو ڕووداوە سینەماییە، نەوید موحەمەدزادەی بۆ ڕۆڵگێڕان لە ئەو فیلمە خەڵاتی باشترین ئەتەری پیاوی بردەوە.
فیلمی سۆرخپووست جگە لە وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو، خەڵاتی تایبەتی سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە YAR Club Complex) ی بردەوە.
فیلمی سۆرخپووست چیرۆکی زیندانێکی کۆن لە باشووری ئێرانە کە بە هۆی نزیکی بە فڕۆکەخانەی شارەوە خەریکە چۆڵ دەکرێت. سەرۆکی زیندانیەکە سەرگۆرد نیعمەت جاهد لەگەڵ پۆلیسەکانی دیکە خەریکی گواستنەوەی زیندانییەکان بۆ زیندانی نوێیە تا ئەوەی کە....
سیزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای ئۆرنبرگ لە ڕێکەوتی ٢١ بۆ ٢٦ ی ئووت ( ٣١ ی گەلاوێژ بۆ ٥ خەرمانان) لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.
Your Comment