AP ١٣٩٩ خەرمانان ٤ ٢٠:١٤

جێگری پیشە و کانگا و بازرگانی:

ساڵانە ٥ تۆن شووشی زێڕ لە کانگاکانی قوروە بەرهەم دێت

ساڵانە ٥ تۆن شووشی زێڕ لە کانگاکانی قوروە بەرهەم دێت

جێگری پیشە و کانگا و بازرگانی وتی: ڕێژەی بەرهەمهێنانی شووشی زێڕ لە ئێران گەیشتووەتە ١٢ تۆن لە ساڵدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داریووش ئیسماعیلی سەرلەبەیانی ئەمرۆ سیشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی قۆناغی دووهەمی دوو پڕۆژەی کانگای زێڕی ساری گۆنی قوروە کە بە شێوەی ڤیدئۆ کۆنفڕانس بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ئێستا سەرجەم کانگاکانی زێڕی جیهان ٥٠ هەزار تۆن بەرهەمیان هەیە کە ٣٢٠ تۆنی لە ئێرانە و بە دۆزینەوە نوێیەکان هیوادارین ئەو ڕەقەمە بگاتە ٤٠٠ تۆن.

جێگری پیشە و کانگا و بازرگانی وتی: ڕێژەی بەرهەمهێنانی شووشی زێڕ لە ئێران گەیشتووەتە ١٢ تۆن لە ساڵدا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێستا سێ تۆن لە ساڵدا هەناردە کردنی زێڕمان هەیە کە بەرانبەر بە ١٨٠ ملیۆن دۆلارە.

جێگری پیشە و کانگا و بازرگانی بە ئاماژە بە بە کردنەوەی قۆناغی دووهەمی بەرهەمهێنانی شووشی زێڕی ساریگۆنی قوروە وتی: بە دەسپێکی ئەو قۆناغە بەرهەمهێنانی ساڵانەی شووشی زێڕ لە ئەو کانگا لە دوو هەزار کیلۆگرامەوە بۆ پێنج هەزار کیلۆگرام بەرز بووەتەوە.

News ID 33828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha