"کیسەڵەکانیش دەفڕن" بەرهەمی بەهمەن قوبادی لە ڕیزی ١٠٠ فیلمی یەکەمی جیهانە

"جودایی نادر لە سیمین"، " سەبارەت بە ئێلی" و " کیسەڵەکانیش دەفڕن" سێ فیلمی ئێرانین کە لە ڕیزی ١٠٠ فیلمی نائینگلیزی مێژووی سینەمای جیهانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێسکاتێر، لە ئەو ڕیزبەندە " حەوت ساموورایی" بەرهەمی "ئاکی ڕا کوراساوا" کە لە ساڵی ١٩٥٤ پلەی یەکەمی بە خۆ تەرخام کردبوو و فیلمی کۆریایی " ئەنگەڵ" بەرهەمی " بونگ جون هو" کە لە ئۆسکاری ٢٠٢٠ وەکوو یەکەم فیلمی نائینگلیزی زمانی مێژوو ناسێندرا، لە پلەی دووهەم جێی گرتووە.

شاری ڕۆحەکان بەرهەمی هایائۆ میازاکی(٢٠٠١)، سێ ڕەنگ:سوور بەرهەمی کریشتۆف کیشلوفسکی (١٩٩٤)، فانی و ئەکساندر بەرهەمی ئینگمار برگمان (١٩٨٢) لە پلەکانی سێهەم تا شەشەمی ئەو ڕیزبەندەن.

فیلمی براوەی ئۆسکاری " جودایی نادر لە سیمین" و " سەبارەت بە ئێلی" بەرهەمی ئەسغەر فەرهادی و " کیسەڵەکانیش دەفڕن" بەرهەمی بەهمەن قوبادیش لە ڕیزی ١٠٠ فیلمی براوەی مێژووی سینەما بە ڕیزەوە لە پلەکانی ١٧، ٦٩ و ٨١ جێیان گرتووە.

News Code 33759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha