AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٢٧ ١٣:٣٢

یەکەم پێکوتەی دژە کۆرۆنای چین تۆمار کرا

یەکەم پێکوتەی دژە کۆرۆنای چین تۆمار کرا

بەرپرسانی چینی لە تۆمار کردنی یەکەم پێکوتەی دژە کۆرۆنای بەرهەمی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو پێکوتە کە ناوی Ad۵-nCoV ناویەتی، لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی " کان سینو" ی چین و بە سەرپەرشتیاری چن وی پسپۆڕی نەخۆشییە چڵکییەکانی ئەو وڵاتەوە بەرهەم دێت.

بە پێێ ڕاگەیاندنێک کە لە ماڵپەڕی ڕێکخراوی نەتەوەیی خاونایەتی معنەوی چین بڵاو بووەتەوە ئەگەر دیسان کۆرۆنا لە چین پەرە بستێنێت، ئەوا بەرهەمهێنانی بەرفراوانی ئەو پێکوتە دەتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام ببێت.

کۆمپانیای دەرمانسازی کان سینۆ ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پێدانی مافی تۆماری داهێنان، کاریگەری و ئیمەنی پێکوتەکە پشت ڕاست کردووەتەوە.

بە وتەی کۆمپانیای دەرمانسازی کان سینۆ، داواکاری بۆ تۆمار کرانی ئەو ڤاکسەنە لە ٢٨ ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ واتا سێ ڕۆژ دوای دەسپێکی تاقی کردنەوەی لەسەر مرۆڤ پێشکەش کرابوو و سەرەنجام لە ٢١ ی گەلاوێژی ٩٩ پشت ڕاست کرایەوە.

ئەو کۆمپانیا وتیشی کە قۆناغی سێهەم و کۆتایی لەسەر مرۆڤی ئەو ڤاکسەنە کە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە و لە عەرەبستان و مکزیک خەریکە ئەنجام دەبێت، خێرا دەچێتە پێشەوە، هەروەها وتوویە کە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا، بڕازیل و شیلی بۆ ئەنجامی تاقی کردنەوەی قۆناغی سێهەمی لە سەر مرۆڤ لە ئەو وڵاتانەیە.

News Code 33714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha