AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٢٣ ٠٩:٢٩

بەرپرسی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کوردستان:

ڕادیۆ کوردستان زیاترین ڕێژەی بەردەنگی لە ئاستی ئێران هەیە

ڕادیۆ کوردستان زیاترین ڕێژەی بەردەنگی لە ئاستی ئێران هەیە

بەرپرسی گشتی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کوردستان لە وەرگرتنی زیاترین ڕێژەی بەردەنگ لەلایەن ڕادیۆ کوردستانەوە لە چاو ناوەندەکانی دیکەی پارێزگایی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەعفەر عەبدولمەلەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ئێمە لە مێدیایی نیشتمانی لە پاڵ هەواڵنێرەکانی پارێزگا لە یەک ڕێگا و بە یەک ئامانجی تایبەتەوە چالاکییەکانی خۆمان لەسەر یەکگرتوویی و هاودڵی زیاتر لە کۆمەڵگا شوێن دەگرین.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وێڕای ئاماژە بە دۆخی کەناڵی پارێزگایی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان، زیادی کرد: بە گوێرەی دوایین لێکدانەوەکان ڕادیۆی کوردستان پلەی یەکەمی ئێرانی لە بواری وەرگرتنی بەردەنگ هەیە.

عەبدولمەلەکی وتیشی: هەروەها ناوەندی ڕەنگیش پارێزگاش لە بواری وەرگرتنی بەردەنگ پلەی سێهەمی هەیە و چاوەڕوانی دەکرێت کە بتوانین ئەو ڕەوتە بپارێزین و بەهێزتری بکەینەوە.

News Code 33665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha