بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەنجامی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.
ئەوەش ڕاگەیێندراوە کە ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدا هەوڵەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە باشی هەڵدەسەنگێنێ، بەجۆرێک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی دەستووریی و قانونی و دارایی نەهێشتووەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و لە پێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش وتراوە کە هەموو مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵی کە لە چوارچێوەی دەستووردان قبوڵ کردووە، بەڵام بەداخەوە حکوومەتی فیدراڵی زیاتر لە سێ مانگە ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک وەک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
له راگهیهندراوهکهی ئهنجومهنی وهزیراندا هاتووه: نهناردنی پارهی مووچهی فهرمانبهران وایکردووە حکومەتی ھەرێم، نەتوانێت شایستەی دارایی مووچەخۆرانی خۆی خەرج بکات، بەم هۆیەوە دۆخ و گوزەرانێکی نالەبار بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم دروست بووە.
ئاماژەش دراوە کە ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی یاسا بەرکارەکانی عێراق، ھەرێم ھاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، مافی خۆیەتی ئەو بەشە مووچەیەی کە بۆی خەرج دەکرا وەریبگرێت و پێویستە جیاوازی لە نێوان ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق نەکرێ لە خەرجکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران کە ئەمەش دەستووری عێراق وەک بنەما جێگیری کردووە.
ئهوهشی خستهڕوو: ئەنجومەنی وەزیران بە تووندی نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستە نەرێنییەی حکومەتی فیدراڵی دەردەبڕێت و داوا دەکات بە دەنگ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت و کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات و ڕێز لە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و پابەندبوونە دەستوورییەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
له راگهیهندراوهکهدا ئهوهش هاتووه: ئەنجومەنی وەزیران لە ھەمانکاتدا ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە چوارچێوەی دەستوور دووپات دەکاتەوە و شاندی باڵای دانووستانکاریشی ڕاسپارد درێژە بە دانووستانەکان بدەن لە پێناوی گەیشتن بە ڕێکەوتن بە تایبەتیش کە لە ماوەی ڕابووردوو ھەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە دەستووریەکانی لە بواری نەوت و دارایی و ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدڕاڵیە لە بەرامبەردا ماف وشایستەی دارایی ھەرێم ڕانەگرێت.
روونیشیکردووهتهوه: هەروەها داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیر و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە داکۆکی لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن.
بهگوێرهی راگهیهندراوی کۆبوونهوهکه: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە سەرەتای حەفتەی داهاتووەوە بڕیار لە میکانیزم و چۆنێتی دابەشکردنی مووچە بدات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت بە پێی ئەو توانا داراییەی لە بەردەستە.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها هەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد، بەداواداچوون بۆ گرفت و کێشەی دەروازە سنوورییەکان بکەن لە پێناو ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچی و کارێکی نایاسایی کە لەو دەروازانە ئەنجام بدرێت.
Your Comment